سامان عەبدوڵڵا، نووسەر و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، کتێبێکی لەژێر ناونیشانی “پوختە و پێشەکی لە توێژینەوەی زانستیدا” چاپ و بڵاوکردەوە.
سامان عەبدوڵڵا، نووسەر بە ئەربیل لایفی راگەیاند: “ئەم کتێبە هەوڵێکی بچووکە بۆ قوتابییانی قۆناخی چوارەمی زانکۆ بۆ ئەوەی شارەزای چۆنییەتی نووسینی پوختە و پێشەکی لە نووسینی توێژینەوەی دەرچوون ببن.
کتێبە چاپکراوەکانی نووسەر بریتین لە؛
کردەی ئاخاوتەیی لە پەیوەندی و دابونەریتی کۆمەڵایەتیدا.
ڕێگاکانی وانەگوتنەوە.
هەڵسەنگاندنی کاری خۆبەخشی لەنێو گەنجانی کۆمەڵگەی کوردیدا.