بەپێی بڕیارێک کە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە ئاراستەی شارەوانییەکان کراوە مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی لۆ ( ١-٩-٢٠٢٤) درێژکرایەوە.
درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری هاوڵاتیان لۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندوقی هاوکاتە لەگەڵ کۆتایی هاتنی ماوەی یاسایی ئەو مۆڵەتە، کە کۆتا کات ( ١-٦-٢٠٢٤) بو، بەپێی ئەو نوسراوەی دەست ئەربیل لایف کەوتووە کە لەلایەن لێژنەی باڵای بەناوکردنی خانووە زێدەڕۆییەکان – لەپارێزگای هەولێر ئاراستەی شارەوانییەکان کراوە، ئەو مۆڵەتە لۆ ڕێککەوتی (١-٩-٢٠٢٤) درێژکراوەتەوە بەمەبەستی هاوکاری کردنی هاوڵاتیان کە خاوەنی زەوی سندوقین لە سنووری شارەوانییەکانی پارێزگای هەولێر.
زەوی سندوقی واتە ئەو زەویانەی هەردوولایان خانووە کەوتووتە نێوان دووخانوو.