هۆکارێکی سەرەکی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) لەلایەن زانایانی بەریتانیاوە دۆزرایەوە.
لەسەر بنەمای ئەم توێژینەوەیە، توێژەران خاڵێکی لاوازیان لە DNA دۆزیوەتەوە کە لە 95%ـی ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە بوونی هەیە. بوونی ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی لەناوچوونی بەشێک لە خانەکانی بەرگری و دەبێتە هۆی هەوکردنی زیادەڕۆیی لە ڕیخۆڵەدا.
بەگوێرەی توێژینەوەی ئەم توێژەرانە، ئەو دەرمانانەی پێشتر هەبوون لە توێژینەوە تاقیگەییەکاندا ڕێڕەوی نەخۆشیەکەیان پێچەوانە کردووەتەوە، ئێستاش بەدوای تاقیکردنەوەی مرۆڤدا دەگەڕێن.
نەخۆشی کرۆن یان هەوکردنی برینی قۆڵۆن باوترین جۆرەکانی نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەن. بەپێی خەمڵاندنەکان ئەم نەخۆشیانە نزیکەی نیو ملیۆن کەس لە بەریتانیا تووشی دەبن.
زۆرجار تووشبوون بەم نەخۆشیانەی ڕیخۆڵە لە تەمەنی هەرزەکاری یان گەنجیدا دەست پێدەکات.
نیشانەکانی ئەم جۆرە نەخۆشییە هەوکردنی ڕیخۆڵە
- ئازاری گەدە یان گرژبوون
- خوێن لەناو پیساییدا
- خوێنبەربوون لە کۆمەوە
- ماندوێتی
- کێش دابەزاندن
ئەم نەخۆشییە جیاوازە لە نەخۆشی ڕیخۆڵە توڕەیی (IBS) هەرچەندە هەندێک لە نیشانەکانی هاوشێوەن. دەستنیشانکردنی IBD تەنها لەو کاتەدا دەکرێت کە هەوکردن لە ڕیخۆڵەکاندا هەبێت.
سەرچاوە: بی بی سی