قایمقامیەتی قەزای عه‌نكاوه یه‌كه‌مین یه‌كه‌ی كارگێڕیی سەر ئاستی هه‌رێمی كوردستانە بووه‌ته خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ئایزۆی نێوده‌وڵه‌تیی کارگێری.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11.6.2024، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و هێمن قادر و مه‌سعود كاڕه‌ش جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر و رامی نوری عودیش، قایمقامی قەزای عەنکاوه، لە ڕێوڕەسمێکدا جێبەجێکردنی سیسته‌می ئایزۆی كارگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیی له قایمقامییه‌تی قەزای عه‌نكاوه راگه‌یه‌ندرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر لە كۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عه‌نكاوه راگه‌یه‌ندرا، بەشێکە لە هاوكاری كردنی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له میانی راییكردنی كاروباری رۆژانه‌یان.
قەزاى عه‌نکاوه سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێره و هیچ گوندێکی نییە، له 16 گه‌ره‌ك پێکهاتووه و ژمارەی دانیشتوانی 35000 كه‌سن، زۆرینەی دانیشتوانەکانی ئەو قەزایە لە پەیڕەوانی ئاینیی مەسیحن.