ژمارە یەکی بڵاوکراوەی ‘گڵکەند’ لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم بڵاو کراوەیە بەخۆڕایی دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران.
گڵکەند بڵاوکراوەیەکی گشتییە و بە تیراژی 3000 دانە و 12 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ چاپ دەکرێت.
ئەم بڵاوکراوە نوێیە کە لەلایەن دامەزراوەی کوردستان کرۆنیکڵەوە دەردەچێت، بڕیارە دوو هەفتە جارێک بڵاو بکرێتەوە.
بڵاوکراوەی گڵکەند لە ناوچە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، لەوانە؛ هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران و گەرمیان.
لە ئێستادا دەتوانن ژمارە یەکی بڵاوکراوەی گڵکەند لە سەرجەم خانەکانی کتێبفرۆشی بە دەست بخەن و خوێنەری ناوەڕۆک و بابەت و زانیارییەکان ببن.
ئەم هەنگاوە نوێیە لە بواری ڕاگەیاندنی کوردیدا، هەوڵێکە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێنەرانی ناوچە جیاوازەکان و گەیاندنی زانیاری و ناوەڕۆکی گشتی بە خوێنەران.