خانمە هونەرمەند ڕێناس وریا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “ڕۆژی جەژنە”ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
ڕێناس وریا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی بەرهەمە نوێیەكەی نووسیویەتی:”گۆرانی رۆژی جەژنە شاکارێکی مەزنی هونەر و موزیکی کوردییە,هۆنراوەی تاهیر بەگی جاف(حەریق)ە لە ئاوازی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانییە سەرفراز و خۆشحاڵم دەرفەتی دووبارە تۆمارکردن و گوتنەوەی گۆرانییەکەم هەبوو هیوادارم دەرحەقی هاتبم و لە ئاست گەورەیی کارەکە بووبم”.
هونەرمەند نزار زێوێی موسیزیان كاری دابەشكردن و تۆماركردنی ئەنجامداوە,كلیپەكە لە شاری سلێمانی لە چەمی ڕێزان وێنەگیراوە لەلایەن دیار مەهدی كاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە,هەروەها بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی ئەنجامداوە.
خانمە هونەرمەند رێناس وریا، خەڵکی شاری سلێمانییە و لەساڵی 2005 دەستی بەکاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە