یانەی ئاکرێ دوای ئەوەی لە گەڕی کۆتایی خولی نایابی کوردستان ڕووبەڕووی یانەی چوارقورنە بووەوە و یارییەکە بە یەکسان بوون بۆ هەردوولا کۆتایی پێ هات، بەم ئەنجامە ئاکرێ بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.15، کۆتا گەڕیی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەچوو، یانەی ئاکرێی یەکەمی ریزبەندیی خولەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی چوارقوڕنە، یارییەکە بەبێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات.
بەم ئەنجامە، یانەی ئاکرێ لەژێر سەرپەرشتی هەژار سابیری راهێنەر، لە کۆی ئەنجامدانی 30 یاری بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ، دوای کێبڕکێیەکی توند لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر و یانەی شێروانە، توانی بۆ یەکەمین جار لە مێژوویدا ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2023 – 2024.
لەلایەکی دیکە، یاری لوتکەی نێوان پێشمەرگەی هەولێر و شێروانە لە کۆتا گەڕیی خولی نایابی کوردستان بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و پێشمەرگەی هەولێر بە 49 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، یانەی شێروانە بە 48 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی وەرگرت.
هەردوو یانەی دهۆک و یانەی سۆران لە خولی نایابی کوردستان دابەزین بۆ خولی پلە یەکەکانی کوردستان.