یەکەمین کاروانی حاجییان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وڵاتی سعوودیە بەڕێکرا، ئەمساڵ 4685 حاجی لە هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ 27/5/2024، بەئامادەبوونی د. پشتیوان صادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر یەکەمین کاروانی حاجییانی کوردستان بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێکرا.
ئەمساڵ 4685 حاجی لە هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانی، گەشت بۆ وڵاتی سعوودیە دەکەن.
ئەمڕۆ یەکەمین کاروانی حاجییان کەوتە ڕێ و بڕیاریشە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت، ڕۆژانە تاوەکوو 6/5/ 2024 تەواوی حاجییان دەگەنە وڵاتی سعوودیە.