هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێمن حوسێن لەمەراسیمێکدا له‌شاری هه‌ولێر له هوتێل چوارچرا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “هه‌ولێری پایته‌خت” بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
هێمن حوسێن لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک، رایگەیاند: گۆرانییەکە لە هۆنراوەی دەرباز شێرزادە، ئاواز و میوزیکی کاری خۆمە و به‌سپۆنسه‌ری كوردستان تیڤی به‌رهه‌مهاتووه، له ده‌رهێنانی هەڵمەت عومه‌ره و كاری مۆنتاژی له‌لایه‌ن کاروان زامدار بۆ كراوە، هه‌روه‌ها جەمال جەباری پرۆدیوسەری به‌رهه‌مه‌كه بووه.
هێمن حوسێن لە ساڵی 1976 له‌شاری كه‌ركوك لەدایک بووە، خاوه‌نی پێنج به‌رهه‌مه به‌شێوه‌ی سێدی كه یه‌كێكیان تایبه‌ته به میوزیك، هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆش و هه‌وادارێكی تایبه‌ته، كاری ئاواز و میوزیك و دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ به‌شێكی زۆری هونه‌رمه‌ندانی چوارپارچه‌ی كوردستان كردوه.
.