یانەی هەولێر دوای سەرکەوتنەکەی لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئەمانەی بەغدا، ئەمڕۆ رووبەرووی نەفتی بەسرە دەبێتەوە.
ئەربیل لایف – نێچیروان نووری
لە گەری ٣٢ی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە یانەی هەولێر لە یاریگای دهۆک میوانداری یانەی نەفتی بەسرە دەکات.
سەمیر بابۆ، راهێنەری یانەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: “یاریزانەکانمان بەهۆی زۆری یارییەکان و هاتووچۆ لە نێوان شارەکان لە رووی جەستەییەوە ماندووێتییان پێوە دیارە، بەڵام هەوڵدەدەین بەباشی ئەم دۆخە تێپەڕێنین”.
یانەی هەولێر بەهۆی سزادانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی عێراق، لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگای دهۆک یارییەکانی ئەنجام دەدات.
یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.