تۆڕی سۆشیاڵ میدیای ئەربیل لایف رایدەگەیەنێت، کە لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێکلام بۆ هیچ حیزب و کاندیدێک ناکات، ئەم بڕیارە لە بەردەوامی سیاسەت و کارکردنی پێشووی ئەم تۆڕەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەربیل لایف وەک میدیایەکی سەربەخۆ و بێلایەن، خۆی بە خزمەتکاری شاری هەولێر و سنووری پارێزگاکەی دەزانێت، ئەم خزمەتەش بێ جیاوازی ڕەگەزی، ئایینی و حیزبایەتی پێشکەش دەکرێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پابەندبوونی ئەربیل لایف بە بنەماکانی بێلایەنی و خزمەتکردنی گشتیی سنووری پارێزگای هەولێر دێت.