مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و ئامادەی کردنەوەیە، ماوەیەکی زۆر بوو وەک پڕۆژەیەکی تەواونەکراو مابووەوە.
ئەمڕۆ شەممە (2024/9/7)، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک بەرپرسی حکومی، سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانیان کرد لە ناحیەی کەسنەزان، بۆ بەسەرکردنەوەی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ئەم شوێنە مێژووییە.
مۆنۆمێنتی شەهیدان، کە وەک هێمایەک بۆ قوربانیدانی گەلی کورد و یادی ئەنفال و شەهیدان دروستکراوە، ماوەیەکی زۆر بوو وەک پڕۆژەیەکی تەواونەکراو مابووەوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی لە بودجەی پارێزگای هەولێر بۆ تەرخانکراوە.
ئێستا کارەکانی نۆژەنکردنەوە تەواو بوون و چاوەڕوان دەکرێت بەم زووانە مۆنۆمێنتەکە بەڕووی هاووڵاتیان بکرێتەوە.