بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەمە ڕێککەوتی (٣-٢-٢٠٢٥) کۆمەڵێک پارێزەر کە پێکهاتوون لە (کوڕە شەهید و کوڕە ئەنفال)، لە دادگای هەولێر سکاڵا لەسەر (عومەر فەقێ) تۆمار بکەن لەبەرامبەر ئەو قسانەی کەکردویەتی وەک پشتگیرییەک بۆ سەدام حسین.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە عومەر فەقێ لە یەکێک لە کەناڵەکانی میدیادا باسی هەبوونی ئەو هەموو باڕو شوێنانەی لۆ ئافرەت و کاری نەشەرعی دانراون لە هەولێر مەدحی سەدامیکرد لەو کاتەدا کە گوتی: “هەزار جار قەبری سـ،،ــەدام پڕنووربێت، سەری سـ.ـەدام بە قەبری ئەو کەسەی پێی ناخۆشە”
بە گوێرەی یاسای “قەدەغەکردنی حیزبی بەعس” کە ساڵی ٢٠١٦ پەرلەمانی عێراق پەسەندکراوە چەندین سزای جۆراو جۆر دانراون یەکێک لەو سزانە کە دەڵێت:
١- “هەر کەسێک مەدح و سەنای حیزبی بەعس و سەرکردەکانی بکات، بە ساڵێک هەتا ١٥ ساڵ بەندەکرێت.
– لە هەندێک حاڵەتی تایبەت و مەترسیدار دەکرێت بگاتە زیندانی هەتا هەتایی
٢. سزای دارایی:
– دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامان
– سەپاندنی غەرامەی دارایی قورس
٣. کاریگەری لەسەر مافە مەدەنییەکان:
– لەدەستدانی مافی دامەزراندن لە فەرمانگە حکومییەکان
– لەدەستدانی مافی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان
– قەدەغەکردن لە دامەزراندنی حزب و ڕێکخراو