پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات هاندەری کام یانەی ئەورووپیە و سوپاس و ستایشی کارەکانی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف دەکات.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتیدا سوپاسی ئەربیل لایفی کرد و ئاماژەی بەوەدا، بابەت و رەخنەکانی ئەربیل لایف لە خەمخۆرین بۆ جوانترکردنی شاری هەولێر، گوتی: “ئەربیل لایف وێنە راستەقینەکەی هەولێر بە جوانی و کەموکوڕییەکانیشەوە نیشان دەدات.”
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لەو کێشە و گرفتانەی هاووڵاتییان تێیدا زەرەمەند بوونە، ئەربیل لایف رەخنەی بونیادنەری هەبووە و هاوکار بووە بە نیشاندانی کەموکوڕییەکانی شاری هەولێر بەو مەبەستەی کە لایەنی پەیوەندیدار چارەسەریان بۆ بکات.
هەروەها ئاشکرایکرد هاندەری کام یانەی ئەورووپییە لە تۆپی پێدا و گوتی: “کەمەک هاندەری بەرشلۆنەم”.
ئەربیل لایف ماڵپەر و تۆڕی سۆشیال میدیایە لە سنووری پارێزگای هەولێر، لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، ژمارەیەک گەنجی خۆبەخش دەرچووی بەشی راگەیاندن کاری تێدا دەکەن.