“لە قۆناغێکی هەستیاری هەڵبژاردندا، بۆ پاراستنی بێلایەنی تەواو، تۆڕی ئەربیل لایف بڕیاری ڕاگرتنی کاتیی سەرجەم چالاکییەکانی دا.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕۆژی دەنگدان، هەڵمەت و بانگەشە و گرژییەکانی ناو سۆشیال میدیا و شەقام زۆرتر دەبن، ئەمەش زیاتر کارەکانمانقورس و ئالۆز دەکات، چونکە زۆرینەی خەڵکەکە لەو ماوەیەدا دەکەوێتە ژێر کاریگەری لاینگری و فشار و خۆشەویستی لۆ حیزبەکەی، ئەمەشوادەکات کە بەردەوام کاردانەوە هەبێت و هەمووشتێک بەدژ یان لایەنەگر دەبینرێت، چونکە تەنها ئەگەر بەئاسایی بڵاوکراوەکانمانبڵاوبکەینەوە ئەوە ئەو بڵاوکراوەیە ئەگەر بابەتەکە پڕۆژەیەکی خزمەتگۆزاری بێت یان کەم و کوڕی و داواکاریبێت، ئەوە لە هەردوو جۆریپۆستدا لاینگران و حیزبەکان بە مەبەست لە بڵاوکراوەکان دەگەن و ڕەنگە کۆمێنتی جنێو و سووکایەتی و بوختان و ناوزڕاندن و چەندین شتلە کۆمێنت لۆ یەکتری و تەنانەت لۆ ئێمەش بنووسن، کە ئەمەش لەگەڵ ڕەفتار و بەرنامەی کارکردنمان یەک ناگرتەوە و تەنانەت ڕێی پێنادەین
لۆیە، لە پێناو سەلماندنی تەواوی کارکردنی بێلایەنیمان و نەکەوتنە ژێر کارییگەری هیچ لایەن و حیزبێک، بڕیارماندا لە ئەمڕۆوە کە ڕێککەوتی16ـی 10ـی 2025, تەواوی بڵاوکراوەکانمان کە نزیکە 17 بەش لە تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف ڕابگرین و پۆست نەکەین تاوەکودوای هەڵبژاردن کە ڕێککەوتی 11ـی 11ـی 2025 بەڕێوەدەچێت.
تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف