ئەربیل لایف – هەولێر
بەبۆنەی ١٢٨ـەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی (کوردستان) و ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم ڕۆژنامەنووسان کرد.
لە پەیامەکەدا کە ئەمڕۆ ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، یەکێتی قوتابیان و لاوان وێڕای پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسان، یادی ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیشی بەرز نرخاندووە. لە بەشێکی پەیامەکەدا هاتووە: “ڕۆژنامەنووسان سەکۆی گەیاندنی ڕاستین بە کۆمەڵگە، هیوای پیشەییبوون و پابەندییان بە ئیتیکی کارەکەیان بۆ دەخوازین بۆ داهاتوویەکی گەشتر.”
هەر لەم یادەدا، ڕێز لە خەبات و ماندووبوونی پێشەنگانی ئەم کاروانە و میقداد مەدحەت بەدرخان، دامەزرێنەری یەکەم ڕۆژنامەی کوردی گیرا و جەخت لەوە کرایەوە کە یادی پێشەنگان بۆ هەمیشە لە بیر و هزری نەوەی نوێدا دەمێنێتەوە.

