هەولێر – ئەربیل لایف
ئێستا کارەکانی گەورەپڕۆژەی وێستگەی چارەسەرکردنی ئاوەڕۆی قورسی شاری هەولێر بە گوژمەی ٧٧٤ ملیۆن دۆلار بە خێرایی بەڕێوە دەچن. پڕۆژەکە کە لەلایەن کۆمپانیای «ئاوزان»ـەوە جێبەجێ دەکرێت، یەکێکە لە پڕۆژە بنەڕەتییەکانی ژێرخانی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی عێراقدا بە یەکەم دادەنرێت.
لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەکەدا، کە بەگوێرەی بەرزترین پێوەرە ئەندازیارییە جیهانییەکان بەردەوامە، کاری کۆنکرێتڕێژکردنی بناغەی دووەمین کۆگای نیشتنی کۆتایی بە قەبارەی ١٦٠٠ مەتر سێجا ئەنجام دەدرێت.
ئەم پڕۆژەیە سوودێکی گەورە بە ژینگەی هەولێر، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، ڕێگریکردن لە ژەهراویبوونی خاک، تەندروستیی گشتی و کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنێت؛ هاوکات ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ئاودانی ناوچە سەوزەکان و پشتێنەی سەوزایی لە شارەکەدا.

