ئەربیل لایف هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکاتەوە کە پێشتر کارتی سەرهێڵی سووتەمەنییان بە شێوەی هاوسەرگیریی کاتی دروست کردووە، ئەگەر تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١٢/٣١ (وەک دوا وادە) کارتەکانیان نەگۆڕن بۆ هەمیشەیی، ئەوا لە کار دەکەون.
هاوکات بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە هەولێر و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان تازە هاوسەرگیرییان کردووە و دەیانەوێت لە وەرگرتنی نەوتی ئەمساڵ، بەنزین و گازی ماڵانی پاڵپشتیکراو بێبەش نەبن، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکەیان بکەن بۆ دەرهێنانی کارتی سووتەمەنی.
بۆ ئەوەی لە ماوەی ٧ بۆ ١٠ ڕۆژدا کارتەکەت وەربگریتەوە، پێویستە ئەم پێداویستییانە وێنە بگریت و ڕوونووسیان بکەیت و لەگەڵ خۆتدا بیانبەیت:
١. کارتی نیشتمانیی خۆت و هاوسەرەکەت.
٢. کارتی زانیاری.
٣. تۆماری سەرهێڵی خۆراک.

