وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەستپێکی دەوامی سبەی یەکشەممە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکاتەوە.
ئەربیل لایف – ئاسۆ ئەحمەد
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، “رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٤ی ٤ی ۲۰۲٤، لە وەبیرهێنانەوەی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان لە پرۆسەی ئەنفالدا، ناوەندەکانی خوێندن بەر لە دەستپێکی وانەی یەکەم چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی قوربانیانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال دەوەستن”.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مامۆستایان دوای ساتێک وەستانیان بەپێوە لەگەڵ خوێندکارەکاندا، باسی ئەو تاوانە بۆ قوتابیان و خوێندکاران بکەن.