خوێنەران چاوەڕوانی دەسپێکردنی خولی شازدەهەمینی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب دەکەن، کە لە هۆڵی پێشانگاکان لە پارکی سامی عەبدولرەحمان بەڕێوەدەچێت.
ئەربیل لایف – ئاسۆ ئەحمەد
پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، لە رۆژی چوارشەممەی17ی نیسان، تاوەکوو 27ی نیسان بەردەوام دەبێت و پێشانگەکە لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا 8ی شەو کراوە دەبێت.
پێگەی فەرمیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد، زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردستان و عێراق و وڵاتە عەرەبییەکان و وڵاتە بیانییەکان بەشداری تێدا دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، 1.5 ملیۆن کتێب لە بوارە جیاوازەکانی زانست و ئەدەب و هونەردا بەچەندین زمانی جیا جیا تێیدا نمایش دەکرێت و داشکاندن لەسەر نرخی کتێبەکان تا 50% دەبێت.
رۆژانە چەندین چالاکی کولتووری و زانستی جیاواز و چاوپێکەوتن لەگەڵ دیارترین نوسەر و ئەدەب دۆستاندا بەڕێوەدەچێت.