ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە سەرۆکایەتی خوان لاپۆرتا چاودێری گرێبەستی یاریزانێکی نەیجیری دەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا تواناکانی بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە یانەی بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی ویلفرێد ندیدیی نەیجیریایی یاریزانی هێڵی بەرگریی یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دەدات لە ماوەی مێرکاتۆی هاوینەدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یانە کەتەلۆنییەکە هەوڵدەدات سوود لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی ندیدی لەگەڵ لیستەر وەربگرێت، کە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت، بەم شێوەیەش یاریزانەکە دەتوانێت لە مانگی یەکی داهاتوودا بە خۆڕایی لەگەڵ هەر یانەیەک کە خواستی لەسەر بێت گرێبەست بکات.
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گەورەترین ڕکابەری بارسێلۆنایە بۆ گرێبەستی ندیدی، بەڵام یاریزانەکە حەزی زیاتری هەیە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.
ئۆنینی ویلفرێد ندیدی، تەمەن27 ساڵ، یاریزانی پیشەگەری هەڵبژاردەی نەیجیریایە و لە ئێستادا یاری بۆ یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی دەکات.