شەقامەکانی هەولێر لەسەر دیزاینی شوراکەی دروست کراوە کە شەقامی ئێستای 30 دروستکرایە…بالوولەر -خەڵكی هەولێر ئەو ناوەیان لە شووراکە نابوو
هەر دەڵێی تەونی جاڵجاڵۆکەیە(نازناوی spidercity لەوەوەهاتووە)
شەقامەکانی هەولێر لەسەر دیزاینی شوراکەی دروست کراوە کە شەقامی ئێستای 30 دروستکرایە…بالوولەر -خەڵكی هەولێر ئەو ناوەیان لە شووراکە نابوو
ناوی شورەی قەڵاتی هەولێر بووە ، شوێنەکەی جادەی ٣٠م ئێستایە ، کاتی خۆی لەچەند پیاوێکی بەتەمەنی شاری هەولێرم پرسیووە ، رەحمەتی خوایان لێ بێ ، یەکیان فەرمووی شورەی شاری هەولێر بوو ..
میللەت کەرپوجەکانیان برد خانوویان پێ دروست کرد ، کەرپوچەکان زۆر کۆن بوو ئەستور و چوارکۆشە و محکەم بوون .
یەکیان زۆر سەیری پێهات من ئەم پرسیارەم لێ کرد گۆتی چۆن ئەو ناوت بیرکەوتەوە .؟
بالولەر زۆر کۆنە ، منیش گۆتم لەپیاوە بەتەمەن و رەسەنەکانی شاری هەولێرم بیستووە ..
فەرمووی بالولەر شورەیەکی بلند و پان و بەرین بوە ، شورەی قەلای هەولێر بووە ، ئەکید دەرگاشی هەبووە کە ئێستا شوێنی ئەو ٣٠م یەیە .
پاشان بووە جێگای گەشت و سەیران ،گەنجان دەچوونە ئەم شوێنە دوورە بۆ عارەق خواردنەوە ، ئەو کات دوو شوێنی دوور هەبوو بۆ عارەق خواردنەوە بالولەرو گرد عارەق نزیک عەنکاوە ..
هەروها گۆتی ، گۆرانیەکی حاجی فائق بازرگان هەیە
(قەغ کیداخ بارولەرە )، ئەم پیاوە رەحمەتی مام حاجی خدر صفار بوو بۆ منی باس کرد ، روحی شاد و ئارام بێت
شاری هەولێر جادەکانی سەرەتا لەشێوەی ئەو شورەیەوە دروست بووە بەنمونە جادەی ٣٠م دروستکراوە ، پاشان ٦٠م دروستکراوە ، پاشان ١٠٠م ١٢٠م ، ١٥٠م بەهەمان شێوەی بازنەیی دروستکراوە .
بەداخەوە شارێک بی تەمەنی ٧هەزار ساڵ بی تەنقیب ئەسەری نەکراوە ، حەفت هەزار ساڵ میللەتی جۆراو جۆر لەسەر ئەم خاکە ژیاوە .
نوسینی : سید عیسی
ژێدەر:هەولێری جاران


