یاریگای فرانسۆ هەریری نۆژەندەکرێتەوە لە ئەمڕۆ بەدواوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە سەردانێکیدا بۆ یانەی هەولێر کە کۆتا یاری بوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دوایی یارییەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە شەوی ٢٩ـی خەرمانانی ٢٠٢٥ ڕایگەیاند نۆژەنکردنەوەی یاریگاکە لەئەمڕۆ بەدواوە دەست پێی دەکات، کە بڕی یەک ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ نۆژەنکرنەوەی یاریگای فرانسۆ هەریری تەرخان کراوە بۆ ئەوەی جارێکی تر چیمەنی یاریگاکە بگۆڕدرێت.
وتی تازەترین چیمەن کە هاوشێوەی چیمەنی یاریگاکانی جیهانە، بەشێوەی سەردەمیانە نۆژەندەکرێتەوە و تەنها چیمەنی یاریگاکە نۆژەندەکرێتەوە، لە هەموو گرنگ تر ئەوەیە کە چیمەنی یاریگاکە زمانی کۆمپانیای جێبەجێکاری لەگەڵدایە، ئەگەر هەندێک پارە ماوە کەمێک دەست کاری هەندێک شوێنی یاریگاکە دەکەین و نۆژەنی دەکەینەوە ، بەڵام لە داهاتوو ئەگەری هەیە کورسی یاریگاکەش نۆژەن بکەینەوە.
وتی ئامادەکرییەکانی هەڵبژاردنی یانەی هەولێر تەواو بووە بە پێی ئەو ئامادەکارییە بێت بڕیار وابوو کە لە ٧ـی ڕەزبەری ٢٠٢٥ بێت بەڵام بەهۆی ئەوەی کە یارییان لەو ڕۆژە هەیە لۆیە لەوانەیە ٩ یان ١٠ـی مانگی ڕەزبەر بێت بە دڵنیایەوە لە سەرەتای مانگی ڕەزبەر دەکرێت، دوای هەڵبژاردن زۆربەی کێشەکانی یانەی هەلێر چارەسەر دەبن.
١ـی خەرمانانی ٢٠٢٤ لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە گوژمەی یەک ملیار و ٨٣٠ ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، لۆ نۆژەنکرنەوەی یاریگای فرانسۆ ھەریری تەرخان بکرێت و جارێکی تر چیمەنی یاریگاکە بگۆڕدرێت.
بڕیار وایە لە ماوەی نۆژەنکردنەوە یاریگای فرانسۆ هەریری مەشقەکانی یانەی هەلێر لە یاریگای پارکی شەهید سامی عبدالرحمن ئەنجام بدرێت ئەو کۆمپانیای نۆژەنی دەکاتەوە بڕیارداوە پێش کاتی دیاری کراوەی خۆی تەواوی بکات، لە ڕێکەوتی ١٣ـی سەرماوەز خولی ئەستێرەکانی عێراق دەست پێی دەکاتەوە پێش ئەو ڕێکەوتە دەبێت یاریگای فرانسۆ هەریری تەواو بکرێت.
یاریگای فرانسۆ هەریری لە ساڵی 1956ەوە دروستکراوە و شوێنی بیست هەزار هاندەر دەگرێت، دواین جار کە یاریگای فرانسۆ هەریری نۆژەنکرایەوە ساڵی 2011 بوو لەو کاتەوە بە هۆی قەیرانی دارایی یەوە کە ماوەی 13 ساڵە چیمەنی یاریگاکە نەگۆڕدراوە.