ئەربیل لایف – هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/3/29، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ “لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان” لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو زیانە ماددی و مرۆییانەی بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئەمدواییە بەر پایتەخت کەوتوون.
گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە:
ئامادەکردنی لیستی زیانەکان: پارێزگاری هەولێر ڕایسپاردن کە پێویستە ناوی سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی لە ڕێکەوتی 28ی شوبات تاوەکو ئەمڕۆ زیانیان بەرکەوتووە، بە وردی ئامادە بکرێت.
داواکاری لە بەغدا: ئومێد خۆشناو داوای لە حکومەتی فیدراڵی عێراق کرد لە چوارچێوەی “بودجەی فریاکەوتن”دا بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت و قەرەبووی سەرجەم زیانلێکەوتووانی هێرشەکان بکاتەوە.
پەیام بۆ میدیاکان: داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرا لە کاتی ڕووماڵدا پابەندی ڕێنماییەکانی “فەرمانگەی میدیا و زانیاری” بن و بە شێوەیەکی پیشەیی تاوانەکان نیشانی جیهان بدەن، دوور لە شێواندنی ئامارەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە جێگری پارێزگار، قائیمقامی ناوەندی و بەرپرسانی پەیوەندیدار ئامادەی بوون، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هێرشەکان ناڕەوان و پێویستە قەبارەی زیانەکان وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.

