ئەربیل لایف – هەولێر بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی
شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی غازی شل (LPG) دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی
وەرزی گەرماوە گواستنەوەی غاز لە کاتی ڕۆژدا قەدەغە دەکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڕیارەکە پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (١)ی
ساڵی ٢٠٢٠ی وەزارەتی ناوخۆ/ ماددەی (٤) دەرکراوە. بڕیارەکە لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١
دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تاوەکو ٢٠٢٦/١٠/١ بەردەوام دەبێت.
هاتووچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، مەبەست لەم بڕیارە پاراستنی سەلامەتی گیانی
هاوڵاتیان و دوورکەوتنەوەیە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو کە بەهۆی بەرزبوونەوەی
پلەکانی گەرماوە ڕوو بدات.
لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هۆشداری دراوەتە شۆفێران کە هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکە
نەبێت و لە کاتی ڕۆژدا کاری گواستنەوەی غاز ئەنجام بدات، ڕووبەڕووی ڕێکاری
یاسایی توند دەبێتەوە.

