ئەربیل لایڤ ئامادەکردنی: ئەحمەد جەمال
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگادارییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان کرد و
ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ٢/٩/٢٠٢٦ـەوە پڕۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی نوێ بۆ دروستکردنی
کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری ئەم ڕاگرتنە بۆ مەبەستی دووبارە ڕێکخستنەوەی پڕۆسەی دروستکردنی کارتەکان دەگەڕێتەوە، تاوەکو بتوانرێت بە شێوازێکی باشتر خزمەتگوزارییەکە پێشکەش بکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە پێشتر مامەڵەکانیان پێشکەش کردووە و وەرگیراوە؛ تەنیا ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن بۆ وەرگرتنی کارتەکانیان سەردان بکەنەوە کە پێشتر مامەڵەیان کردووە، ئەوەش بەپێی ئەو کات و وادەیەی بۆیان دیاریکراوە.

