ئەربیل لایف – هەولێر بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێر، خشتەی
دەوامی ڕۆژانەی پزیشکانی پسپۆڕی بۆ مانگی ئەیلوول (٩)ی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، بە مەبەستی
ڕێکخستنی سەردانی نەخۆشان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتی تەندروستی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، پزیشکانی پسپۆڕ لە بەشەکانی (هەناو، نەشتەرگەریی
گشتی، ئێسک و شکان، قوڕگ و لووت و گوێ، چاو، ئافرەتان، پێست، نەشتەرگەریی دڵ، ددان،
سۆنار، مێشک و دەمار و میزەڕۆ) بەپێی ڕۆژەکانی هەفتە ئامادەییان دەبێت.
لە خشتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆژانی (دووشەممە و چوارشەممە) تایبەتن بە
ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە بەشی فریاکەوتن و پزیشکانی
نیشتەجێ (خەفەر) بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری ئامادەن بۆ پێشوازیکردن لە هەر ڕووداوێکی
لەناکاو.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەکەوێتە سەر ڕێگای ١٥٠ مەتریی شاری هەولێر (لەنێوان گوندی
ئیسپانی و کوردستان سیتی)؛ هاووڵاتییان و پێشمەرگە قارەمانەکان.

