ئەربیل لایف – هەولێر
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پاراستنی بازاڕی دێرینی قەیسەریی هەولێر لە مەترسیی ئاگرکەوتنەوە، یەکێک لە باشترین و سەردەمییانەترین سیستەمەکانی ئاگرکوژاندنەوە بۆ بازاڕەکە دابین کرا.
سیستەمەکە لەسەر بنەمای پێداویستی و پێوەرە زانستییەکان هەڵبژێردراوە؛ تێیدا بۆریی جۆری پۆلیئیسیلین بە توانستی بەرگریی پەستانی ١٦ بار بەکار هێنراوە. ئەم جۆرە بۆرییە بەهۆی بەهێزی و بەرگەگرتنی لە بەرامبەر پەستانی بەرزدا، هاوکار دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی خێرای ئاگر لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی گیان و سەروماڵی کاسبکاران هاووڵاتییانی بازاڕەکە.

