نووسەر: دێبەر ئەیوب

هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی “پڕۆژەی ڕووناکی”، نزیکەی 4 ملیۆن هاوڵاتی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە،…

هەولێر، کوردستان – لەپێناو کەمکردنەوەی بێکاری و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی هەلی کار، سەنتەری ڕاهێنانی خول و دەستەوەری کۆمەڵایەتی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆرمی فەرمی و…

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەست بە نۆژەنکردنەوەی منارەی چۆلی، یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی شاری هەولێر بکرێت، ئەم پڕۆژەیە بە ئامانجی پاراستنی ئەم میراتە مێژووییە…

هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری هەرێم…

هەولێر – لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستانبڕیاریدا پێنج ئامێری پێوانەیی کەش و هەوا لە شاری هەولێر دابنێت. ئەم ئامێرانە ڕۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە هەڵسەنگاندنی وردی کەش و هەوا و بەدواداچوون بۆ سەرچاوەکانی پیسبوونی ژینگە، کە ئەمەشیارمەتیدەر دەبێت بۆ دانانی پلانی گونجاو و چارەسەری بنەڕەتی بۆ ئەو گرفتانە لە پایتەختدا. هەنگاوێکە بۆ ژینگەیەکی پاکتر دانانی ئەم ئامێرانە تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە پێشتر لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونەتەبەر.  جێگای باسە، بەهۆی داخستنی نزیکەی ٦٠٪ی پاڵاوگە نایاساییەکان، گەیاندنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی سەنتەری شار، هەروەهاوەستاندنی کارکردنی هەزار و ٥٠٠ مۆلیدە لە گەڕەکەکاندا، ژینگەی شاری هەولێر تا ڕادەیەکی زۆر باش پاک بووەتەوە.