ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەهۆی نەمانی بەرهەمی هەنجیری پێویستەوە و زۆری ڕێژەی گەشتیار و…
بەشی: هەواڵ
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە “هەرکەسێک پێشتر سوودمەندبووبێت زەوی پێنادرێت”ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٥ ئومێد…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پردی نێوان سۆران – خەلیفان…
هەولێر – ڕۆژگار ئیسماعیل، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کۆرێ لە قەزای پیرمام، خاوەنی حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەنە کە پێی دەوترێت”دێکسترۆکاردیا”، بەجۆرێک دڵی لەلای ڕاستی سنگیەتی نەک چەپ. ڕۆژگار ئاشکرای دەکات کە لە منداڵیدا و لە کاتی سەردانێکی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان بۆ یەکەمجار پێیان ڕاگەیاندووە کە دڵی لەشوێنی ئاسایی خۆیدا نییە، ئەم بابەتە لە سەرەتادا جێگەی سەرسوڕمانی پزیشکەکان بووە، تا دوای پشکنینی تیشک (ئەشیعە) دڵنیابوونەتەوە. بە وتەی خۆی، تا تەمەنی ٢٥ ساڵی ژیانێکی ئاسایی هەبووە، بەڵام دواتر کێشە تەندروستییەکانی دەستیپێکردووە. لە کاتی ماندووبوون وکارکردندا تووشی ئازار و خێرا لێدانی دڵ دەبێت، کە وایکردووە نەتوانێت کاری قورس ئەنجام بدات. یەکێک لە ئەزموونە جیاوازەکانی ڕۆژگار، کاتێک بووە کە بۆ هێڵکاری دڵ (تەخطیت) سەردانی پزیشکی کردووە و کارمەندی تەندروستیباوەڕی بەوە نەکردووە کە دڵی لەلای ڕاست بێت، تا دوای چەندین هەوڵ و گۆڕینی ئامێرەکان، ڕاستی حاڵەتەکەی بۆ دەرکەوتووە. ڕۆژگار ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند جارێک بەهۆی حاڵەتی لەناکاوەوە، وەک قورگ گیران بە پارچەیەک گۆشت، تووشی تەنگەنەفەسی وئازاری توند بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. دێکسترۆکاردیا حاڵەتێکی زگماکی دەگمەنە کە تێیدا دڵ لەلای ڕاستی سنگدا جێگیر دەبێت، لە هەندێک کەسدا هیچ نیشانەیەکی نییە وژیانێکی ئاسایی دەژین، بەڵام لە هەندێکی تردا لەوانەیە لەگەڵ کێشەی دیکەی دڵ و سییەکاندا بێت.
چۆمان – ئەربیل لایف ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابی، ٢٠٢٥ سیمینارێکی هۆشیاری سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد…
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی بۆ بەدیجیتاڵکردنی مامەڵە حکومییەکان ڕاگەیاند لە هەنگاوێکی نوێی گرنگدا بەرەو حکومەتی دیجیتاڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی ڕاگەیاند، کە وەکجزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە ڕۆتینی فەرمانگەکان. ئەم ئەپڵیکەیشنە، کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە هاوڵاتییان دەداتهەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان وەک کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و پارێزراو هەڵبگرن. گرنگترین خزمەتگوزارییەکانی KRDPass بریتین لە: ناوەندێکی یەکگرتوو بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان: دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەستت بە هەموو خزمەتگوزارییە حکومییەکانبگات، لە هەر کات و شوێنێکدا بیت. ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەکاندا: هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، بۆنموونە گواستنەوەی کارتی زانیاری، بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی فەرمانگەکان بکەن.…
چۆمان- ئەربیل لایف ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣ی ئابی ٢٠٢٥، لە شارۆچکەی چۆمان سیمینارێکی زانستی لەژێر…
سۆران- ئەربیل لایف ڕۆژی شەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٥، لە شاری سۆران، سمینارێکی هۆشیاری لەژێر ناوی…
پارێزگاری ههولێر ئاشکرای دەکات، زۆربەی تابلۆی دوكان و ماركێت و كۆمپانیاكان كراونهته زمانی كوردی، تەنانەت…
زانکۆی سەلاحەدین بەشێكی نوێی بە ناونیشانی “ وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی “کردەوە سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند، بەشی ” وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی” لەسەرڕاسپارەدەی “ پ.د.کامەران یونس محمد ئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە (7768) لە 14/5/2005 ئاماژە بۆ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە: (8220) لە رێكەوتی: (27/4/2025) كرایەوە. لەم بەشە جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و ڕاهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە ڕاگەیاندن بە جۆرێكپارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بکات. تێكەڵكردنی گوتار و وتاری ئایینی بە ڕاگەیاندن هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەكی گشتیپەیوەندی پتەویان هەیە لە گەڵ وتاری ئاینی و وتاری ڕۆژی هەینی هەیە و گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە ڕاگەیاندن و چۆنییەتیكاركرن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان. لە ئێستادا كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆریەكانی زانستە ئیسلامیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەشدەكەن، یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئاینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەمبەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت. ئەم بەشە زانستییە هەموو ئەم بابەتانە و زیاتریش لەخۆ دەگرێت بۆ دواڕۆژێكی پڕشنگدار لە گوتاری ئاینی لە هەرێمی كوردستان. مهرجهكانى وهرگرتن له بهشى” وتارخوێنى و ڕاگهياندنى ئايينى”له كۆلێژى زانسته ئيسلامهكان پێشكهشكردن بۆ ههردوو ڕهگهزى (نێر) و (مێ) دهبێت. دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى و ئامادهيى ئايينى و پهيمانگاى ئهزههر و پهيمانگاى پێش نوێژ و ووتار خوێنى) مافى پێشكهشكردنيان ههيه. نابێت له (30) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى ڕاستهوخۆ، له (40) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل. ڕيژهى( 40 %) بۆ دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى) بێت.…