هەولێر، ئەربیل لایف: پێنجشەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، لە دەستپێشخەرییەکی شایستەدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و…
بەشی: هەواڵ
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ شەممە 11\10\2025، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەولێر هاوردەکردنی هەنار و سێ‌و و ترێ تاوەکو…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ١٠ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی خانەی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی بیناکە، مۆزەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ هەفتە…
هەولێر، هەرێمی کوردستان (ئەربیل لایف):دوای ساڵێک لە خزمەتکردن بە وەکالەت، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانیناحکومی هەرێمی کوردستان، ئەرکی خۆی وەک سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٥ کۆتاییپێهێنا. فەلاح حەسەن کە لە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دەستبەکاربوو، ئاماژەی بەوەدا کە شانازییەکی گەورە بووە بۆی کە خزمەتی قەڵای پایتەخت بکات و هیوادارە لە ماوەی کارکردنیدا توانیبێتی خزمەتێکی بەرچاو بە شار و وڵاتەکەی بگەیەنێت. لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، فەلاح حەسەن چەندین کاری گرنگی ئەنجامداوە، بەتایبەتی لە بواری ڕووناککردنەوە و جوانکردنی شەوەکانیقەڵا، بەجۆرێک کە سیمای شەوانی ناو شاری هەولێر جوانتر بکات، ئیستاش قەڵاکە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت. لەکۆتاییدا، سوپاسی هەموولایەکی کرد و بەخێرهاتنی سەرۆکی نوێی کۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنیبۆ خواست، جەختیشی لەوە کردەوە کە هەمیشە پاڵپشتی دەبێت بۆ پێشخستنی قەڵای مێژوویی هەولێر.
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یارییە نێودەوڵەتییەكان دەست پێ دەكاتەوە، هەڵبژاردەی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی ١٠ی ٢٠٢٥ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە…
هەولێر، هەرێمی کوردستان – پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیهەرێمی کوردستان، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەتەواوبوونی لە داهاتوویەکی نزیکدا، کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری بۆماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات. پڕۆژەکە، کە بە فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ”ەوەجێبەجێ کراوە، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی، لە ئێستادا قۆناغی دووەمی %95ی کارەکانی تەواو بووە. توانای پڕۆژەکە: ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت. لە هەر سەعاتێکدا 20-21 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەنێرێت. ئاوەکە لە زێی گەورەوە وەردەگیرێت و بە ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و عێراقی دەپاڵێورێت و کلۆر دەکرێت. پڕۆژەکە بە چوار هێڵی سەرەکی گەڕەکەکانی نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، هەروەها دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، پیرزین،شاوێس، بەحركە، عەنكاوە و سێبیران دەگرێتەوە. بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە هەزار بیری ئاو دادەخرێن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ڕێگری‌کردن لەبەفیڕۆدانی.
هه‌ولێر، کوردستان – زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، ههنگاوێکی گرنگی نا به کردنه‌وه‌ی لقێکی نوێی زانستی به ناوی (بۆماوه‌زانی گه‌ردی – Molecular Genetics) له به‌شی بایۆلۆجی، کۆلێژی زانست، بڕیاره له ساڵی خوێندنی (2025-2026)ه‌وه قوتابییان وه‌ربگیرێن. سامان عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، بە ئەربیل لایفی ڕاگه‌یاند که کردنه‌وه‌ی ئه‌م لقه نوێیه خزمه‌تێکی گه‌وره به‌کەرتی په‌روه‌رده و بازاڕی کار ده‌گه‌یه‌نێت. به‌هۆی پێشکه‌وتنی خێرای بواری بۆماوه‌زانی گه‌ردی له جیهاندا و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی چه‌ندین تاقیگه‌ی پێشکه‌وتوو له شاره‌کانی ههرێمیکوردستان، پێویستییه‌کی زۆر به ده‌رچووانی ئه‌م بواره هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار. پرۆگرامی خوێندنی ئه‌م لقه نوێیه به پشتبه‌ستن به پرۆگرامه‌کانی زانکۆ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ئاماده کراوه، به مه‌به‌ستی دابینکردنیخوێندنێکی کوالیتی به‌رز و گونجاو له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌کان. بۆماوه‌زانی گه‌ردی ئێستا وه‌ک به‌ردی بناغه‌ی زانستی زیندووهزانی هاوچه‌رخ سه‌یر ده‌کرێت و ڕۆڵێکی باڵای هه‌یه له دهستنیشانکردنینهخۆشییهکانی وه‌کو شێرپه‌نجه، ئۆتیزم، و چه‌ندان نه‌خۆشی دیکه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به کردنه‌وه‌ی لقی بۆماوه‌زانی گه‌ردی، داهاتوویه‌کی گه‌ش بۆ قوتابییانی کوردستان و په‌ره‌پێدانی بواریزانستی له هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
