بەشی: هەواڵ

زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشێکی نوێی بەناوی “مامۆستای پۆل” کردەوە، کە لە ساڵی خوێندنی٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەست بە وەرگرتنی خوێندکار دەکات.  ئەم هەواڵە لەلایەن سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینەوە بە”ئەربیل لایف” ڕاگەیەندرا، ماوەی خوێندن چوار ساڵە و بەپێی پڕۆسەی بۆڵۆنا، خوێندن ڕێکخراوە. ڕاهێنانی کردەیی:وەرزی هەشتەم (دووەمی قۆناغی چوار) تەرخانکراوە بۆ ڕاهێنانی کردەیی لە قوتابخانەکاندا، کە دەرفەتێکی باش دەداتبە خوێندکاران بۆ فێربوونی پراکتیکی. بازاڕی کار:ئامادەکردنی کادیرانی پەروەردەییە بۆ قوتابخانە حکوومی و ئەهلییەکان، بەتایبەت بۆ وانەوتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی بازنەییەکەمی خوێندنی بنەڕەتی (پۆلەکانی یەک، دوو، سێ). واتە مامۆستای پۆل لەگەڵ هەمان پۆل لە پۆلی یەکەوە تا سێیەم دەمێنێتەوە و سەرجەموانەکانیان پێ دەڵێتەوە. بڕوانامە و خوێندنی باڵا:دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنن و دەتوانن خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە،بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، و تەکنیکی پەروەردەییدا تەواو بکەن. ئەم بەشە نوێیە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕی کار و پێگەیاندنی کادیری پەروەردەیی لێهاتوو کراوەتەوە.

هەولێر، ئەربیل لایف: شەوی ڕابردوو، 26ی ئەیلول، پڕۆسەی ناونووسینی هاوڵاتییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی هات.  ئەم پڕۆسەیە کە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ درێژکرابووەوە، ئێستا چووەتە قۆناغی وردبینییەوە بەمەبەستی پاراستنی مافی تەواوی هاوڵاتییان. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە، کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا، تیروپشکیحاجیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو (2026) ئەنجام بدرێت. هەروەها وەزارەتەکە سوپاسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی بەردەوامی لایەنیتەکنیکی پڕۆسەکە و ئێستاش سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانن.

هەولێر، ئەربیل لایف – زانکۆی سەلاحەدین پلانی وەرگرتنی ١٠٣٥٨ دەرچووی پۆلی ١٢ـی هەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن. ئەمڕۆ سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند کە زانکۆکە داوای وەرگرتنی ئەم ژمارەیەخوێندکارەی کردووە. لەم ژمارەیەدا، ٤٢٥ خوێندکاری نێودەوڵەتی وەردەگیرێن، کە نیشانەی بایەخدانی زانکۆکەیە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەنێودەوڵەتییەکان. هەروەها، سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە ٨٣٧ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستانەوە داوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆیسەلاحەدین کردووە و داواکانیان پەسەند کراون. ئەمەش دەریدەخات کە زانکۆی سەلاحەدین وەک ناوەندێکی گرنگی خوێندن لە هەرێمیکوردستان سەیر دەکرێت. پلانەکانی وەرگرتن لە کاتێکدایە کە ساڵی نوێی خوێندن نزیک دەبێتەوە و خوێندکاران چاوەڕوانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خوێندنن.