ئەربیل لایف – هەولێر
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی سیمای شار و ئاسانکاری بۆ
هاتوچۆی پیادە، بڕیارێکی نوێی لەبارەی شێوازی دروستکردنی شۆستەکانی پێش خانوو
و باڵەخانەکان دەرکرد.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، لەمەودوا لە کاتی پێدانی ڕێگەپێدان، بە هیچ شێوەیەک ڕێگە
نادرێت شۆستەکان بەرزی و نزمییان تێدابێت یان کاشییان تێدا بەکاربهێنرێت. ئەم
هەنگاوە بۆ ئەوەیە شۆستەکان یەک ئاست بن و ببێتە هۆی ڕێگری نەکردن لە هاتوچۆی
هاووڵاتییان.
شارەوانی هەولێر جەخت دەکاتەوە، کە پێویستە خاوەن خانوو و باڵەخانەکان پابەندی
ڕێنماییەکانی ئەو لیژنە تایبەتە بن کە بۆ ئەم مەبەستە ڕاسپێردراوە، بە
پێچەوانەوە کارەکان بەپێی ستانداردە نوێیەکان وەرناگیرێن.

