بەشی: هەواڵ

زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی  نێودەوڵەتیکردووە. سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ،  “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ. زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان. لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە.  زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.

کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار لە هەولێر بەڕێوەچوو دوێنی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ساسان عەونی، وەزیریشارەوانی؛ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە دیاریکردنی سنووری گوندەکان (حەرەمی گوند)، ڕێگریکردن لەزێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە زەوی و زار. لە وتەیەکدا، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی زێدەڕۆیی کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکاری یاساییبەرانبەر هەر سەرپێچیکارێک بگیرێتەبەر هەروەها داوای کرد بە زووترین کات میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی حەرەمیگوندەکان بدۆزرێتەوە. لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرد و دڵنیایی لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لەهاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی، هەروەها پارێزگای هەولێر پێکبهێنرێت.  ئەم لیژنەیە ئەرکی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی پێ سپێردراوە و دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.

لە پاریس، پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لە هەولێریش ماڵی پاریس دەکرێتەوە. “پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە”لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لەڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، لە ڕۆژی  پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانی گەورەی پاریسی کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر و دابینکردنی خانوویەک تێیدا، کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساند، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ڕاگەیاند، فەرەنسا بە چاووی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە لە پایتەختی فەڕەنسا لە پاریس پارک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت، گوتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدان لە سەرۆکایەتی شارەوەنی پاریس بەکۆتا هاتووە، لەوبارەیەشەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ئایندەدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامه بکرێتەوە.