ئەربیل لایف – هەولێر
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندن لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕادەگەیەنێت و داوا لە خوازیاران دەکات لە کاتێکی دیاریکراودا سەردانی کۆلێژ بکەن.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: “سەرجەم قوتابییان، هونەرمەندان و ئارەزوومەندانی خوێندنی ئەکادیمی ئاگادار دەکەینەوە کە دەرگای پێشکەشکردن بۆ ساڵی خوێندنی نوێ لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان واڵا کراوە.”
ماوەی پێشکەشکردن: پڕۆسەی وەرگرتنی فۆرم لە ڕێکەوتی ٣ / ٨ / ٢٠٢٦ دەست پێ دەکات و تاوەکو ٢٠ / ٨ / ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت. خوازیاران دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر (٩:٠٠ی
بەیانی تاوەکو ١:٠٠ی دوانیوەڕۆ) سەردانی کۆلێژ بکەن.
بەشەکانی کۆلێژ: خوێندن لەم کۆلێژە چوار ساڵە و دەرچوو بڕوانامەی بەکالۆریۆس
بەدەستدەهێنێت لەم بەشانەدا:
١. بەشی شێوەکاری: (وێنەکێشان، دیزاین، سیرامیک، پەیکەرسازی).
٢. بەشی موزیک: (ئێتنۆموزیکۆلۆجی، ژەنین، موزیکدانان).
٣. بەشی سینەما و شانۆ: (لقی سینەما، لقی شانۆ).
مەرجە سەرەکییەکانی وەرگرتن:
- دەرچووانی پۆلی ١٢: دەبێت دەرچووی ساڵانی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) یان (٢٠٢٥-٢٠٢٦) بن،
تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت و کۆنمرەیان لە ٥٥٪ کەمتر نەبێت. - دەرچووانی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان: دەبێت تەمەنیان لە ٣٠ ساڵ زیاتر نەبێت،
پێنج ساڵ کەمتر بەسەر دەرچوونیاندا تێپەڕیبێت و کۆنمرەیان لە ٦٠٪ کەمتر نەبێت. - سیستەمی پاڕاڵێڵ: ئەو دەرچووانەی نمرەیان کەمترە (تا ٥٥٪ بۆ پەیمانگەکان) و
تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ تێپەڕی نەکردووە، دەتوانن بە شێوازی پاڕاڵێڵ پێشکەش بکەن. - بەهرەمەندان: ئەو هونەرمەندانەی ئەندامی سەندیکان، بەپێی مەرج و ڕێنماییە
تایبەتەکان و بەبێ ڕەچاوکردنی تەمەن (بۆ هەندێک حاڵەت)، مافی پێشکەشکردنیان
هەیە.
ڕێکاری پێشکەشکردن: قوتابییان پێویستە بەڵگەنامەکانیان لە ناو فایلی تایبەتدا
پێشکەش بکەن کە ڕەنگەکانیان بەپێی بەشەکان دیاریکراوە:
- فایلی سپی: بۆ بەشی شێوەکاری.
- فایلی شین: بۆ بەشی موزیک.
- فایلی زەرد: بۆ بەشی سینەما و شانۆ.
دوای وەرگرتنی فۆرمەکە، تەنها یەک هەفتە دەرفەت لەبەردەم قوتابیدا دەبێت بۆ
پڕکردنەوە و گەڕاندنەوەی بۆ کۆلێژ.

