ئەربیل لایڤ ئامادەکردنی: ئەحمەد جەمال
بڕیارە سبەی چوارشەممە (٩/٩/٢٠٢٦)، حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە، بە بەشداریی نزیکەی ٣٠٠ کۆمپانیا لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەستپێبکات.
پێشانگاکە کە لەلایەن کۆمپانیای (Invest Expo) و بە هەماهەنگی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر ڕێکخراوە، پاڵپشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنانی هەیە.
تێیدا چەندین کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە وڵاتانی (تورکیا، ئیمارات، سعودیە، عومان، لوبنان، ئوردن، میسر، یۆنان، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا و کەنەدا) دوایین پڕۆژە و ئۆفەرە تایبەتەکانیان لە کەرتی نیشتەجێبوون نمایش دەکەن.
ئەم ڕووداوە ئابوورییە کە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ (تا ١٢ی ئەیلوول) بەردەوام دەبێت، ئامانجی سەرەکیی گەشەپێدانی کەرتی خانووبەرە و ڕەخساندنی هەلی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیە لە نێوان وەبەرهێنەران و کڕیاراندا.
هاوکات دەرفەتێکە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییە نوێکان لە هەرێمی کوردستان.

