هەولێر ئەربیل لایف بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٧٥٠ هەزار قوتابی، وەرزی نوێی خوێندن لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەستی پێ کردەوە.
بەپێی ئامارەکان، بۆ ئەمساڵی خوێندن ئامادەکاریی تەواو کراوە و زیاتر لە ١٢٣ هەزار قوتابیی نوێ لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەرگیراون. لە پێناو ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوی فێربوونیشدا، ٢٣٦ قوتابخانەی نوێ بونیاد نراون و دوو هەزار و ٦٥٠ قوتابخانەی دیکەش نۆژەن کراونەتەوە.
هەروەها، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن، نزیکەی ١٩ ملیۆن پەرتووکی نوێ چاپ کراون. لەسەر ئاستی خوێندنی باڵاش، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە ١٨٥ هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستاندا درێژە بە خوێندن دەدەن.
(سەرچاوە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری)

