لە خوارەوەی بازاڕی قیسەری سەربازێکی ون هەیە کە بە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە گەورە ناو دەبرێت کە بۆ هەموو بازاڕی قیسەری بەکاردێت.
بەلێندەر محمد محێدین بە ئەربیل لایف ڕاگەیاند کە بازاڕی قیسەری ئێستا تەواو بووە دووکاندارەکان دەتوانن ئێستا بەگەرینەوە ناو دووکانەکانییان، لە ماوەی ٦ مانگ توانیم ١٣٧ دووکان لە بازاڕی قیسەری تەواو بکەم کە ئەو بەشەی من تەواوم کردووە پێی دەڵێن بەشە نوێیەکەی بازاڕی قیسەری و دواتر بەشەکەی تر کە ٩٠ دووکانە پێی دەڵێن بەشە کۆنەکە یان دێرینەکە کە لە مانگی گوڵانی ٢٠٢٥ تەواو کرا، بە ١١ مانگ توانیمان هەر ٢٢٧ دووکان تەواو بکەین، پرۆژەکە بە هەر دوو بەشەی کە ٢٢٧ دووکانە زیاتر لە ٥ ملیار دیناری عێراقی تێچووە.
بەشێکی تر پرۆژەکە کە بە سەربازی ون ناسراوە پێک دێت لە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە لە خوارەوەی بازاڕی قیسەری جێگیر کراوە کە لە توانای دایە هەموو بازاڕی قیسەری لە کاتی ئاگر کەوتنەوە کۆنترۆل بکات، ئەو بەشەی سەرەوە کە پێی دەڵین کابینە کە پێک دێت لە حەوزێکی ئاو کە ٣٠٠ لتر ئاو لە خۆ دەگرێت، لە هەر ٢٥ مەترێک کابینەیەکی ئاگر کوژێنەوە داندراوە، لەگەڵ هەر دووکەڵێک ڕاستەخۆ کابینەی ئاگر کوژێنەوە چاڵاک دەبێت.
جێی ئاماژەیە ئێوارەی ٥ی خەرمانانی ٢٠١٨ ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر دووکان سووتا و جاریکی تر بازاڕی قیسەری لە ٥ی جوزەردانی ٢٠٢٥ سووتا دوو سەد بیست و حەوت دووکان لە ناو بازاڕی قیسەری سووتان زیانێکی زۆر بە خاوەن دووکانەکان و خشت و مەڕمەڕی بازاڕی قیسەری کەوت.
لە ١١ی گەلاوێژی ٢٠٢٤ــدا بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست کرا بە نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قیسەری.
بازاڕى قەیسەری هەولێر کۆنترین بازاری کوردستانە کە مێژوەکەی بۆ دوو سەدە لەمەوبەر دەگەرێتەوە، بیرۆکەی دامەزراندنیان لە شامەوە هێناوە بۆ هەولێر بە خشت و مەڕمەڕی تایبەت دروستکراوە.