تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “هەرگیز ناتوانم” بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی گۆرانییە و بە تەواویپشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت لە ئاواز و مێلۆدییەکەیدا. گۆرانییەکە، کە ماوەکەی نزیکەی دوو خولەک و نیوە، لەسەر تێکستی هۆنراوەی ناسراو، ئیسماعیل خورماڵی، ئامادەکراوە و ئاواز ومێلۆدییەکەی لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دانراوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ لە بواری بەرهەمهێنانی هونەریدا دێتە ئەژمار لەلایەن ئەربیللایفەوە. “هەرگیز ناتوانم” لە ئێستادا لە سەرجەم پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەربیل لایف بەردەستە و دەتوانرێت گوێبیستی ببین. لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرهەمی دیکەی هاوشێوەی بۆ شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر بڵاوکردووەتەوە، لەوانە (بنەسڵاوە،بەحرکە، دارەتوو، کەسنەزان، خەبات، مەخموور، و قوشتەپە). لۆ بینینی بەرهەمەکە کلیک لەم لینکە بکە
بەشی: هەولێر
هەولێر – ڕۆژگار ئیسماعیل، هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کۆرێ لە قەزای پیرمام، خاوەنی حاڵەتێکی پزیشکی دەگمەنە کە پێی دەوترێت”دێکسترۆکاردیا”، بەجۆرێک دڵی لەلای ڕاستی سنگیەتی نەک چەپ. ڕۆژگار ئاشکرای دەکات کە لە منداڵیدا و لە کاتی سەردانێکی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکان بۆ یەکەمجار پێیان ڕاگەیاندووە کە دڵی لەشوێنی ئاسایی خۆیدا نییە، ئەم بابەتە لە سەرەتادا جێگەی سەرسوڕمانی پزیشکەکان بووە، تا دوای پشکنینی تیشک (ئەشیعە) دڵنیابوونەتەوە. بە وتەی خۆی، تا تەمەنی ٢٥ ساڵی ژیانێکی ئاسایی هەبووە، بەڵام دواتر کێشە تەندروستییەکانی دەستیپێکردووە. لە کاتی ماندووبوون وکارکردندا تووشی ئازار و خێرا لێدانی دڵ دەبێت، کە وایکردووە نەتوانێت کاری قورس ئەنجام بدات. یەکێک لە ئەزموونە جیاوازەکانی ڕۆژگار، کاتێک بووە کە بۆ هێڵکاری دڵ (تەخطیت) سەردانی پزیشکی کردووە و کارمەندی تەندروستیباوەڕی بەوە نەکردووە کە دڵی لەلای ڕاست بێت، تا دوای چەندین هەوڵ و گۆڕینی ئامێرەکان، ڕاستی حاڵەتەکەی بۆ دەرکەوتووە. ڕۆژگار ئاماژە بەوەش دەکات کە چەند جارێک بەهۆی حاڵەتی لەناکاوەوە، وەک قورگ گیران بە پارچەیەک گۆشت، تووشی تەنگەنەفەسی وئازاری توند بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە. دێکسترۆکاردیا حاڵەتێکی زگماکی دەگمەنە کە تێیدا دڵ لەلای ڕاستی سنگدا جێگیر دەبێت، لە هەندێک کەسدا هیچ نیشانەیەکی نییە وژیانێکی ئاسایی دەژین، بەڵام لە هەندێکی تردا لەوانەیە لەگەڵ کێشەی دیکەی دڵ و سییەکاندا بێت.
پارێزەر سەفین یاسین بووە سەرۆکی نوێی یانەی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند کە پارێزەر و کەسایەتیی دیاری شاری هەولێر، سەفین یاسین، بە…
زانکۆی سەلاحەدین بەشێكی نوێی بە ناونیشانی “ وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی “کردەوە سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند، بەشی ” وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی” لەسەرڕاسپارەدەی “ پ.د.کامەران یونس محمد ئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە (7768) لە 14/5/2005 ئاماژە بۆ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە: (8220) لە رێكەوتی: (27/4/2025) كرایەوە. لەم بەشە جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و ڕاهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە ڕاگەیاندن بە جۆرێكپارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بکات. تێكەڵكردنی گوتار و وتاری ئایینی بە ڕاگەیاندن هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەكی گشتیپەیوەندی پتەویان هەیە لە گەڵ وتاری ئاینی و وتاری ڕۆژی هەینی هەیە و گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە ڕاگەیاندن و چۆنییەتیكاركرن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان. لە ئێستادا كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆریەكانی زانستە ئیسلامیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەشدەكەن، یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئاینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەمبەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت. ئەم بەشە زانستییە هەموو ئەم بابەتانە و زیاتریش لەخۆ دەگرێت بۆ دواڕۆژێكی پڕشنگدار لە گوتاری ئاینی لە هەرێمی كوردستان. مهرجهكانى وهرگرتن له بهشى” وتارخوێنى و ڕاگهياندنى ئايينى”له كۆلێژى زانسته ئيسلامهكان پێشكهشكردن بۆ ههردوو ڕهگهزى (نێر) و (مێ) دهبێت. دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى و ئامادهيى ئايينى و پهيمانگاى ئهزههر و پهيمانگاى پێش نوێژ و ووتار خوێنى) مافى پێشكهشكردنيان ههيه. نابێت له (30) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى ڕاستهوخۆ، له (40) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل. ڕيژهى( 40 %) بۆ دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى) بێت. ڕێژهى ( 60 %) بۆ دهرچووانى لقى ئاينى و پهيمانگاى پێش نوێژ و وتارخوێنى بێت. پێشكهشكردنى له رێگهى وهرگرتنى فۆڕم دهبێت له تۆمارى كۆلێژ بهدهست دهكهوێت قوتابى دهبێت سهردانى كۆلێژى زانستهئيسلاميهكانبکات. مهرجه قوتابى پێشكهشكار له تاقيكردنهوه وچاوپێكهوتن دهربچێت و پێشكهشكارانى لقهكانى وێژهيى و زانستى دهبێت زانكۆڵاينيش پڕبكهنهوه. قوتابى دهبێت فۆڕمى وهرگرتن له ماوهى سێ رۆژ بگهڕێنيتهوه بۆ كۆلێژ. دواكات بۆ پێشكهشكردن 10/8/2025 دهبێـت. ئهنجامدانى چاوپێكهوتن له 12/8/2025 رۆژى سێشهممه له كات ژمێر (9) بهيانى ئهنجام دهدرێت. ئهنجامدانى تاقيكردنهوه له 13/8/2025 رۆژى چوارشهممه له كاتژمێر (10) بهيانى ئهنجام دهدرێت.…
زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی نێودەوڵەتیکردووە. سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ، “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ. زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان. لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە. زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.
ماستی هەولێر هێشتا کوالێتییە بەرزەکەی خۆی لەدەست نەداوە و دانیشتووانی هەولێر بە تام و چێژێکی تایبەتەوە لێی دەڕوانن، بەتایبەتیش مەراقییان ماستی مەڕە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی گۆڕانکاری لە شێوازی ژیان و کۆچی گوندنشینان بۆ شار، پیشەی ئاژەڵداری وبەرهەمهێنانی ماستی خۆماڵی کەمێک ڕووی لە کزی کردووە. عەبدولڕەزاق ئیسماعیل، ناسراو بە “مام عەبدولڕەزاق”، ماستفرۆشێکی دێرینی بازاڕی شێخەڵڵایە و ماوەی ٣٠ ساڵە لەو بازاڕەداکاردەکات و ئەو نهێنی جیاوازی نێوان جۆرەکانی ماست و هۆکاری گرانبەهایی هەندێکیان ئاشکرا دەکات. مام عەبدولڕەزاق کە لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە لەگەڵ باوکی دەستی بەم کارە کردووە، باس لەوە دەکات کە سەرجەم بەرهەمەکانیان لە گوندەکانیدەوروبەرەوە بۆ دێت، وەک گوندەکانی بانەقەڕات، گۆمەزەردی، خەندەک. جیاوازیی نێوان ماستەکان بە گوتەی مام عەبدولڕەزاق، جیاوازیی سەرەکی نێوان جۆرەکانی ماست لە تام و چەوریدایە: • ماستی مەڕ: بە بەهاترین و بەتامترین جۆری ماست دادەنرێت و نرخەکەشی گرانترە. • ماستی بزن: بۆ دروستکردنی ماستاو “دۆ” زۆر بەکاردێت، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ماستی مەڕ تێکەڵ بکرێت. • ماستی مانگا: بەهۆی هەرزانیی نرخەکەیەوە خواستی زۆری لەسەرە، بەڵام بۆ ماستاو گونجاو نییە چونکە “پرتک پرتک” دەبێت و وەکپێویست تێکەڵ نابێت. نرخی ماستی بزن بە ٣ هەزار دینار و ماستی مانگاش لە نێوان ٢,٥٠٠ بۆ ٢,٧٥٠ دینارە. مام عەبدولڕەزاق ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی باری ئابووری خەڵکەوە، ماستی مانگا فرۆشی زیاترە، بەڵام ئەوانەی توانای کڕینیان هەیە،هەمیشە ماستی مەڕ هەڵدەبژێرن. یەکێک لە ڕێگاکانی ناسینەوەی ماستی سروشتی ئەوەیە کە بە تێپەڕبوونی کات زووتر ترش دەبێت و ئاوەکەی جیا دەبێتەوە، بەپێچەوانەی ئەوماستانەی کە ماددەی پارێزەریان تێدایە. بۆ دروستکردنی ماستاوێکی بەتام، باشترین هەڵبژاردە تێکەڵکردنی ماستی مەڕ و بزنە، چونکە ماستی مانگا شل و “لوسە” و ئەو تامەتایبەتە نادات بە دەستەوە. فرۆشیارە دێرینەکەی بازاڕی شێخەڵڵا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کڕیاری تایبەتی خۆی هەیە و متمانەی لەسەر بەرهەمەکانی دروست کردووە. ئەو داوا دەکات کڕیاران هۆشیاربن لەوەی چی دەکڕن و لە سەرچاوەی بەرهەمەکان دڵنیابنەوە.
کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانان بەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر گرتووە دوای تەواوبوونی وەرزی 2024-2025، خولی ئەستێرەکانی عێراق، کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانی ئەستێرە و ناودار بەرۆکی یانەیهەولێری گرت و، 14 یاریزان ڕیزی یانەکەیان جێهێشت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانییان، بێ ئەوەی یانەکە بە فەرمی بڵاوی بکاتەوە. لە ناو ئەم لیستەدا،شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەکە، ک دوایین یاریزان بوو لەنێو کۆمەڵێک یاریزان لە یانەکەی بڕوات وبەفەرمی پەیوەندی بەیانەی زاخۆوە بکات بۆ وەرزی 2025-2026. ئەربیل لایف لیستی یاریزانانی ڕۆشتوو لە یامەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە: • هەڵۆ فایق • ڕەوا یوسف • ئوسامە ڕەشید • هاییۆ مۆنتیرۆ • هێگۆر ڤیداڵ • فرانک سێدریک • خالد کوردوگلی • عەلی ڕەحیم • دلۆڤان مەهدی • ئالیسۆن فێرناندێز • یوسف بن سۆدە…
کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار لە هەولێر بەڕێوەچوو دوێنی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ساسان عەونی، وەزیریشارەوانی؛ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە دیاریکردنی سنووری گوندەکان (حەرەمی گوند)، ڕێگریکردن لەزێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە زەوی و زار. لە وتەیەکدا، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی زێدەڕۆیی کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکاری یاساییبەرانبەر هەر سەرپێچیکارێک بگیرێتەبەر هەروەها داوای کرد بە زووترین کات میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی حەرەمیگوندەکان بدۆزرێتەوە. لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرد و دڵنیایی لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لەهاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی، هەروەها پارێزگای هەولێر پێکبهێنرێت. ئەم لیژنەیە ئەرکی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی پێ سپێردراوە و دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.
یاریگای فرانسۆ هەریری نۆژەندەکرێتەوە لە ئەمڕۆ بەدواوە دەست بە نۆژەنکردنەوەی دەکرێت. ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە سەردانێکیدا بۆ یانەی هەولێر کە کۆتا یاری بوو لە خولی…
لە خوارەوەی بازاڕی قیسەری سەربازێکی ون هەیە کە بە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە گەورە ناو دەبرێت کە بۆ هەموو بازاڕی قیسەری بەکاردێت. بەلێندەر محمد محێدین بە ئەربیل…
