ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە حكومەتی هەرێم دوو دارستانی ستراتیجی بنیات دەنێت، یەكێكیان بینراو و…
بەشی: ژینگە
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە پێنج پارکی گەورە لە ناوەندی شاری هەولێر دروستدەکرێن و زیاتر…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بە گوژمەی 195 ملیۆن دۆلار بەشی یەكەمی پڕۆژەی دروستكردنی وێستگەی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەر لە هاتنی وەرزی باران بارین شارەوانی هەولێر ئامادەکاری دەکات…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئاو ئاشکرایکرد، هێڵى باران…
گرووپێکی گەنجانی خۆبەخش لە شاری هەولێر، کە ئێستا وەک ڕێکخراوێکی فەرمی بە ناوی “مەیپڵ تری” کار دەکەن، ماوەی زیاتر لە یەکساڵە بە شێوەیەکی خۆبەخشانە هەڵمەتی پاککردنەوە و ڕەنگکردنی دیوارەکان و شوێنە گشتییەکان ئەنجام دەدەن. سەرەتای ئەم کارە دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی هاوڕێیەکی کۆچکردوویان کە بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە و وەسێتی کردووە کەهاوکاری منداڵانی نەخۆش بکرێت و سیمای شار جوانتر بکرێت. کاک هاکار، سەرۆکی ڕێکخراوەکەیە، ئاماژەی بەوەدا کە بیرۆکەی ئەم کارە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن هاوڕێیەکیانەوەسەریهەڵدا کە بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، ئەو کچە گەنجە ئاواتی ئەوە بووە کە دیاری پێشکەش بە منداڵانی تووشبوو بەشێرپەنجە بکرێت و ژینگەیەکی جوانتر و پاکتریان بۆ فەراهەم بکرێت، دوای کۆچی دوایی، هاوڕێکانی بڕیاریاندا وەسێتەکەی بەجێبگەیەنن ودەست بەم کارە خۆبەخشییە بکەن. ئەم گرووپە کە سەرەتا بە شێوەیەکی نافەرمی کاریان دەکرد، لە ساڵی ٢٠٢٤ بڕیاریاندا کارەکانیان بکەنە فەرمی و ڕێکخراوێک بە ناوی”مەیپڵ تری” دامەزرێنن بۆ ئەوەی بتوانن بە شێوەیەکی فراوانتر کار بکەن و هاوکاری زیاتر بەدەست بهێنن. یەکێک لە دیارترین چالاکییەکانیان، هەڵمەتی “ڕەنگاڵە” بوو کە ساڵی پار دەستیپێکرد، لەم هەڵمەتەدا، خۆبەخشەکان ئەو دیوارانە پاک دەکەنەوە و ڕەنگیان دەکەن کە بەهۆی نووسین و ڕیکلامی هەڕەمەکییەوە سیمایەکی ناشرینیان پەیدا کردووە. جێگای سەرنجە کە کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخراوە سنووری کوردستانی تێپەڕاندووە و خۆبەخشیان لە وڵاتانی وەک پۆڵەندا، ئەڵمانیا،بەڕازیل، ئیکوادۆر، بەریتانیا، ئوسترالیا و تورکیا هەیە، ئەوان لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی هۆشیارییەوە بە زمانە جیاوازەکان، وەکپورتوگالی و ئینگلیزی، کار لەسەر کێشە ژینگەییەکانی وەک بەفیڕۆدانی پلاستیک و خۆراک دەکەن لەسەر ئاستی جیهان. ئامانجی سەرەکی ئەم گەنجانە، دروستکردنی کەلتوورێکی خۆبەخشی و هۆشیاری ژینگەییە، کاک هاکار دەڵێت، “ئێمە دەمانەوێتکەلتوورێک دروست بکەین کە خەڵک نیشتمانی خۆی خۆش بوێت و ژینگەکەی بپارێزێت.” هەروەها، ئەوان داوا لە هاووڵاتیان دەکەن کەهاوکاربن لە پاراستنی پاکوخاوێنی شار و خۆیان بەدوور بگرن لە شێواندنی سیمای شوێنە گشتییەکان. لە کۆتاییدا، وەک بەشێک لە چالاکییەکانیان، داوایان لە پارێزگاری هەولێر، بەڕێز ئومێد خۆشناو، کرد کە قوتابخانەیەک دیاری بکات بۆئەوەی لە پڕۆژەی داهاتوویاندا نۆژەنی بکەنەوە و ڕەنگی بکەن، بەتایبەتی ئەگەر قوتابخانەیەک بێت کە خۆی تێیدا خوێندوویەتی وەکوەفایەک بۆ ئەو شوێنە.
سەرۆکی حکومەت قۆناغی یەکەمی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی فریاگوزاری ئاوی خێرای لە هەولێر کردەوە. هەولێر – ئەمڕۆ…
بیست و نۆ زانکۆ چارەسەری پیسبوونی کەش و هەوا دەکەن و زانکۆی سەلاحەدین یەکێکە لەو…
هێمن بابان، رۆژنامەنووس لە شاری هەولێر، ئەم بابەتەی لە هەژماری فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و پێشنیاری ئەوە…
ئەم توێژینەوەیەی لە خوارەوە خوێنەری دەبن ئەنجامی سەرەتایی توێژینەوەی سێ توێژەرە لەبارەی پیسی ژینگەی شاری…