ئەربیل لایف – هەولێر
ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بە چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خولی ٤٥ـی ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەلاحەدین – هەولێر، لە یاریگای نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت.
د. سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕایگەیاند: ئاهەنگەکە لەژێر دروشمی «بەیەکەوەژیان و ئاسوودەیی» بەڕێوەدەچێت و سەرجەم دەرچووانی زانکۆکە لە کات و شوێنی دیاریکراودا بەشدار دەبن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەم خولەدا ٥ هەزار و ٣٤٧ خوێندکار بڕوانامە وەردەگرن؛ کە بەسەر ٤ هەزار و ٩٤ دەرچووی قۆناغی بەکالۆریۆس و هەزار و ٢٥٣ دەرچووی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا) دابەش بوون.


