ئەربیل لایف – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر، لە ئاگادارییەکدا سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەشەخۆراکی مانگانەیان ڕاگیرابوو بەهۆی ئەوەی مووچەکەیان لە سەرووی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینارەوە بوو؛ بەتایبەت ئەو پاسەوانانەی سنوور کە مووچەکانیان لە حکوومەتی فیدراڵیی عێراقەوە وەردەگرت، ناوی زۆربەی ئەندامانی خێزانەکانیان گەڕاوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردووەتەوە کە لە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی ئەمساڵدا، لەسەر لیستی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠)، ئەندامانی ئەو خێزانانە دەتوانن لە ڕێگەی بریکارەکانیانەوە بەشەخۆراکەکانیان وەربگرن، بەڵام بڕیارەکە خودی سەرۆکخێزانەکان ناگرێتەوە و لەبەر بەرزیی مووچەکەی بەشەخۆراکی بۆ خەرج ناکرێت.

