لە هەولێر مزگەتێک بە ناوی نۆ کەس کراوە، بەعس لە ڕاپەڕین نۆ کەسی لە خێزانێک شەهید کرد. مزگەوتی نۆ شەهید دەکەوێتە گەڕەکی ئازادی لە شاری هەولێر…
بەشی: پارێزگای هەولێر
لە پاریس، پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لە هەولێریش ماڵی پاریس دەکرێتەوە. “پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە”لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لەڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، لە ڕۆژی پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانی گەورەی پاریسی کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر و دابینکردنی خانوویەک تێیدا، کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساند، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ڕاگەیاند، فەرەنسا بە چاووی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە لە پایتەختی فەڕەنسا لە پاریس پارک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت، گوتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدان لە سەرۆکایەتی شارەوەنی پاریس بەکۆتا هاتووە، لەوبارەیەشەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ئایندەدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامه بکرێتەوە.
بەرێوبەرایەتی پڵان ئامار دەڵێت : لە ساڵی ٢٠٢٤ دا هەولێر یەکەمی هەرێمی کوردستانە لەرووی هێنانی ژنی دووەم. لە ئامارێکی فەرمیدا، بەراوورد لەگەڵ ساڵی 2023, ژمارەی هێنانی…
بە فەرمانێکی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگە بە دروستکردنی خانوو بەشێوەی دابەش دوو دەدرێت لە کەرتی باغلومنارە. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مسرور…
بە بەشداری بەرپرسانی باڵای تەندروستی و کارگێڕی لە هەولێر سەنتەرێکی نوێی پێشکەوتوو بۆ چارەسەری نەخۆشیەکانی شەکرە و کوێرەژێنەکان کرایەوە. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی گەلیاوە دروستکراوە.…
لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر بە سەرپەرشتی پارێزگار کۆبووەوە و کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگی دەرکرد سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ئامانجی ئەم ڕێنماییانە دابینکردنی کەشێکی ئارام و…
بەنداوی ئاقووبان لە سنووری قەزای شەقڵاوە بە تێچووی 8 ملیار و 960 ملیۆن دینار تەواو کراوە. ئەم بەنداوە لەسەر ڕووبەری 400 هەزار مەتر دووجا دروستکراوە و…
ليژنەی باڵای به بازاڕ كردنی گەنمی جوتياران، لە بڵاوکراوەیەکدا جوتياران ئاگادار دەکاتەوە، لە رۆژی یەکشەممە لە زنجیرەی 1 تاوەکوو 70 دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکرێت.…
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، لە راگەیێنراوێکدا، ئاماری گشتیی ژمارەى هاتنى گەشتیاران و ڕووداوەکانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر، راگەیاند. لە راگەێینراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر…
“چەند کەموکوڕییەک هەیە لە شاری هەولێر کە لە کاتی بارانبارینی زۆر، ئاوێکی زۆر تێیدا پەنگدەخواتەوە، لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەریان دەکەین.” ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر وایگوت. شەوی…