نووسەر: دێبەر ئەیوب

کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانان بەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر گرتووە   دوای تەواوبوونی وەرزی 2024-2025، خولی ئەستێرەکانی عێراق، کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانی ئەستێرە و ناودار بەرۆکی یانەیهەولێری گرت و، 14 یاریزان ڕیزی یانەکەیان جێهێشت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانییان، بێ ئەوەی یانەکە بە فەرمی بڵاوی بکاتەوە.  لە ناو ئەم لیستەدا،شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەکە، ک دوایین یاریزان بوو لەنێو کۆمەڵێک یاریزان لە یانەکەی بڕوات وبەفەرمی پەیوەندی بەیانەی زاخۆوە بکات بۆ وەرزی 2025-2026. ئەربیل لایف لیستی یاریزانانی ڕۆشتوو لە یامەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە: • هەڵۆ فایق • ڕەوا یوسف • ئوسامە ڕەشید • هاییۆ مۆنتیرۆ • هێگۆر ڤیداڵ • فرانک سێدریک • خالد کوردوگلی • عەلی ڕەحیم • دلۆڤان مەهدی • ئالیسۆن فێرناندێز • یوسف بن سۆدە…

کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار لە هەولێر بەڕێوەچوو دوێنی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ساسان عەونی، وەزیریشارەوانی؛ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە دیاریکردنی سنووری گوندەکان (حەرەمی گوند)، ڕێگریکردن لەزێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە زەوی و زار. لە وتەیەکدا، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی زێدەڕۆیی کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکاری یاساییبەرانبەر هەر سەرپێچیکارێک بگیرێتەبەر هەروەها داوای کرد بە زووترین کات میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی حەرەمیگوندەکان بدۆزرێتەوە. لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرد و دڵنیایی لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لەهاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی، هەروەها پارێزگای هەولێر پێکبهێنرێت.  ئەم لیژنەیە ئەرکی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی پێ سپێردراوە و دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.

سەرۆکی حکومەت قۆناغی یەکەمی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی فریاگوزاری ئاوی خێرای لە هەولێر کردەوە. هەولێر – ئەمڕۆ یەکشەممە، (٢٠ی خەرمانانی ٢٠٢٥)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی…

بەهای یەک دیناری  عێراقی ٥٠٠ $ دۆلاری ئەمریکییە ئەو نرخە جێگیر نییە دەگەرێتەوە سەر خواستی خەڵک یان ئەو کەسەنەی کە ئەو دراوە دەفرۆشن.  مامۆستا سامان محمد خانەقینی ئارەزوومەندی بواری دراو دەڵێت: سەرەتایی دەرچوونی دراوی عێراقی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣١ ،بەڵام نەتواندراوە دراوەکانی ساڵی ١٩٣١  کۆ بکەمەوە ئەو دراوانەی کۆم کردیتەوە لە ساڵی ١٩٥٣  تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ کۆم کردیتەوە. دراوەکان  شوێنەواری هەرێمی کوردستانییان تێدایە نموونە لە پێنج دیناری سویسری تاڤگەی گەلی عەلی بەگی تێدایە و لەسەر دراوی  دەدیناری کە بەتانییان  پێی دەگۆت وێنەی بەنداوی دووکانی تێدایە ، زۆربەی دراوەکان شوێنەوارەکانی  عێراقییان  تێدا هەڵبژاردووە بۆ ئەوەیببێتە سوونبوولێک بۆ وڵاتی عێراق تا بتوانن شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتی عێراق بە خەڵکی خۆی و خەڵکی بیانی بناسنێت. نرخییان جیاواز لە بازاڕ دا دووسەد و پەنجاو پەنج فلس بە بیست و پێنج هەزار دینارم کڕیەوە بەس ئەگەر یەک  دینارت دەست کەوێت بە٥٠٠ دۆلارە و خواست لەسەر ئەو دراوانە دەگەرێتەوە سەر ئەوەی کە خەڵکی ئارەزوویان هەیە بۆی حەزی لەو جۆرە دراوانەیە من تەمەن سێزدە ساڵ بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ خەریکی کۆ کردنەوەی ئەو دراوانەم تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ زۆربەی ئەو دراوانەم کۆ کردیتەوە. لە دوای ساڵی ١٩٩١ کە هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق جیابۆوە کە ئەو کاتەی سەدام عوکمرانی دەکرد و لەو ساڵە  سەدام حسێندراوی خۆی دەرکرد و زۆربەی دراوەکانی سویسری کەوتنە هەرێمی کوردستان. دیناری عێراقی دراوی فەرمییە لە عێراقیدا و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە دەردەچێت، دینار دابەش دەکرێت بۆ ١٠٠٠ فلس، بەڵامبەهۆی ڕێژەی زۆری هەڵاوسانەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا فلس و دراوی کانزایی کە بە یەکەی فلس بەکار دەهاتن بەرەو نەمانچوون و بەکارهێنانیان وەستا. لە ساڵی 2015ـدا بانکی ناوەنی عێراقی ڕایگەیاند کە جۆرێکی دیکە لە دراوی کاغەزی بڵاودەکەنەوە لە جۆری پەنجا هەزار دیناری بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی دراو لە بازاڕە عێراقییەکاندا.

لە پاریس، پارک و شەقامێک بە ناوی پێشمەرگە دەکرێت و لە هەولێریش ماڵی پاریس دەکرێتەوە. “پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە”لە چوارچێوەی سەردانەکەى بۆ پاریس و بەمەبەستی بەشداریکردنى لەڕێورەسمى ئاهەنگى نەورۆز، لە ڕۆژی  پێنجشەممە 2025.3.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى شارەوانی گەورەی پاریسی کرد و لەگەڵ ئان هیدالگۆ، سەرۆکی شارەوانی پاریس کۆبووەوە. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایەسەر پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵاتی هەولێر و دابینکردنی خانوویەک تێیدا، کە وەکو ماڵی پاریس دێتە ناساند، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی شارەوانی پاریس ڕاگەیاند، فەرەنسا بە چاووی رێزەوە دەڕوانێتە هێزی پێشمەرگەی کوردستان. بۆ ئەومەبەستەش بڕیار دراوە لە پایتەختی فەڕەنسا لە پاریس پارک و شەقامێک بەناوی پێشمەرگە بکرێت، گوتیشی، لەئێستادا پڕۆسەی دەنگدان لە سەرۆکایەتی شارەوەنی پاریس بەکۆتا هاتووە، لەوبارەیەشەوە هەردوولا ڕێکەوتن لە ئایندەدا بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا لە ڕێورەسمێکی شایستەدا ئەو پارک و شەقامه بکرێتەوە.