لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاد دەکات لە نێوان ساڵی ٢٠٢٣ تاکو ٢٠٢٤ دا ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ٤٦٢٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین لە خولی٤٢ــەمین ئاهەنگی دەرچوونییان بۆ کراوە دەرچوونە. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱٠ـی۲٠۲٤ ئاهەنگی دەرچوون لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری ئەنجام درا کە خولی ٤٣ـە مین بوو نزیکەی ٥٦٠٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین دەرچوونە. لە نێوان ئەو دوو ساڵدا رێژەی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەدین زیادی کردووە کە نزیکەی ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ رێژەی دەرچوون لە زانکۆی سەلاحەدین دیاری نییە چونکە تاوەکوو ئێستا قوتابییەکان تاقیکردنەوەیان ئەمجام نەداوە. وا بڕیارە لە ناو مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ــی ئەم ساڵ کە خولی ٤٤ــەمینە ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام بدرێت. کە هەموو کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە خۆدەگرێت. زانکۆی سەلاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر. زانکۆی سەلاحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان، تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوون، بەڵام لەوساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێر لێی جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە. ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.
بەشی: هەولێر
بەرێوبەرایەتی پڵان ئامار دەڵێت : لە ساڵی ٢٠٢٤ دا هەولێر یەکەمی هەرێمی کوردستانە لەرووی هێنانی ژنی دووەم. لە ئامارێکی فەرمیدا، بەراوورد لەگەڵ ساڵی 2023, ژمارەی هێنانی…
ئامادەکارییەکانی 17مین پێشانگای نێودەڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەستی پێکردووە و ئاگاداری دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەکرێتەوە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن ناویان تۆمار بکەن. ئەیهاب قەیسی، بەڕێوەبەری…
ژمارە یەکی بڵاوکراوەی ‘گڵکەند’ لە شاری هەولێر چاپ و بڵاو کرایەوە. ئەم بڵاو کراوەیە بەخۆڕایی دەخرێتە بەر دیدی خوێنەران. گڵکەند بڵاوکراوەیەکی گشتییە و بە تیراژی 3000…
پاش ماوەیەک وەستان بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور لە هەولێر دەستی بە کارکردنەوە کردووە. ئەم پڕۆژەیە کە لە سەر…
ليژنەی باڵای به بازاڕ كردنی گەنمی جوتياران، لە بڵاوکراوەیەکدا جوتياران ئاگادار دەکاتەوە، لە رۆژی یەکشەممە لە زنجیرەی 1 تاوەکوو 70 دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکرێت.…
هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێمن حوسێن لەمەراسیمێکدا لهشاری ههولێر له هوتێل چوارچرا نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی “ههولێری پایتهخت” بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە. هێمن حوسێن لە پێگەی فەرمی خۆی…
کارکرد لە پرۆژەی پردی ئاوێنەی شار
لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر بە گوژمەی زیاتر لە 40 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژهنكردنهوهی گۆڕستانی گەورەی هەولێر جێبەجێ کرا. راگەیاندنی پارێزگای هەولێر، لە پێگەی فەرمی پارێزگاکە لە…
لە دوێنێوە دەنگۆی ئەوە هەیە کە یاریزانانی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بڕیاریان داوە بایکۆتی ڕاهێنانەکان بکەن و ئامادەنین یاریی داهاتوو ئەنجام بدەن. گوتەبێژی یانەی…